شامپۆی پێش کیراتین بلووکێن BLUEKEN قەبارەی 500ML


گروپکردن : شامپو کراتین
لە کۆگادا بەردەستە
$ 550,000.00

پێش بۆتۆکسکردن و کیراتینکردنی قژ، پێویستە تاڵەکانی قژ بە تەواوی پاک بکرێتەوە لە چەوری و پیسبوون. پاکوخاوێنی تەواوەتی قژ و کرانەوەی کوتیکاڵه کانی قژ لەلایەن ئەم شامپۆ ئەلکالنیە وا دەکات پێکهاتە خوازراوەکانی وەک نانۆکیراتین یان بەرهەمەکانی بۆتۆکس باشتر بچنە ناو ڕیشاڵی قژەوە و ئەم بەرهەمە بەتەواوی قژت دەکاتەوە. بۆ گەیشتن بە ئاستێکی وا لە پاککردنەوەی قووڵ، پێویستە شامپۆی پێش کیراتین DETOX THERAPY بەکاربهێنرێت. دوای شۆردنی قژ بەم شامپۆیە، قژ بە تەواوی ئامادەیە بۆ قبوڵکردنی پێکهاتە کاریگەرەکانی بەرهەمەکانی قژ.

ناساندنی براندی بەڕازیلی BLUEKEN

BLUEKEN بلووکێن براندێکی سەرکەوتووی بەڕازیلییە کە تایبەتە به بەرهەمەکانی قژ وەکو کیراتین و بۆتۆکسی و پاراستنی پرۆفێشناڵی قژه. ئەم بەرهەمانە له براندی BLUEKEN بلووکێن دا بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیا و باشترین و تەندروستترین پێکهاتە درووستکراون. بەرهەمە پێشکەوتووەکانی BLUEKEN بلووکێن به بەرزترین کوالیتی و کارایی دروست دەکرێن وه لە پرۆسەی درووستکردن و تاقیکردنەوەی بەرهەمەکانیدا خۆی بەدوور گرتووە لە تاقی کردنەوەی لەسەر ئاژەڵان. BLUEKEN بلووکێن له بەرازیل بەرهەم دەهێنرێت و بەهۆی هەبوونی نوێنەری فەرمی بۆ دابینکردنی بەرهەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕاستەوخۆ هاوردە دەکرێت و بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی تاکو متمانەی و گەرەنتی ئۆرجیناڵ بوونی جیاواز بداته خوشەویستانی و رێگری بکات له نێوەندگیری، بۆیه هیچ بەرهەمێکی کۆپی و بازاڕی هاوبەشی لە بازاڕدا نییە. وە بۆ بەدەستهێنانی بەرهەمەکان دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی www.blueken.shop بکەن و ئاگاداری ناوەندەکانی فرۆشتن بن کە لەلایەن ئەم براندە پەسەندکراون.

 

ناساندنی شامپۆی دیتۆکسیتراپی ئەنتی ڕێسیدۆس بلووکێن BLUEKEN

شامپۆی پێش کیراتین دیتۆکس بلووکێن BLUEKEN پاککەرەوەیەکی زۆر باشه و لە هەمان کاتدا بە قووڵی قژ پاک دەکاتەوە. ئەم بەرهەمە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر pH ی تاڵەکانی قژ دەبێت و دەبێتە هۆی کردنەوەی کوتیکولەکانی قژ. لە ئەنجامدا کاریگەری پاککەرەوەی دەچێتە ناو چینەکانی ڕیشاڵی قژەوە و تاڵەکانی قژ لە ناوەوە بۆ دەرەوە پاک دەکاتەوە. کەواتە قژ بە قووڵی و بە تەواوی پاک دەبێتەوە لە پیسی و چەوری و ئەو ماددانە کە لەسەر قژ کۆبوونەتەوە.

شامپۆی بلوکن دیتۆکس تێراپی بەسوودە بۆ شۆردنی قژ پێش چارەسەری بۆتۆکس یان کیراتینی قژ. ئەم بەرهەمە پیسی جۆراوجۆر لا دەبات کە لە ژیانی ڕۆژانەدا لەسەر تاڵەکانی قژ دەنیشن و قژ بە قووڵی پاک دەکاتەوە.

مێنتۆڵ لە فۆرمولاسیۆنی شامپۆی پێش کیراتین دیتۆکس بلووکێن BLUEKEN بەکاردێت کە تایبەتمەندی تازەگەری و ساردکردنەوەی پێستی سەری هەیە. مێنتۆڵ یارمەتیت دەدات هەست بە پاکوخاوێنی و ئیسراحەت بکەیت ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنانی شامپۆکە. ئەم بەرهەمە بۆ هەموو جۆرە قژێک گونجاوە. تاقی کردنەوەی ئاژەڵی لە بەرهەمهێنانی شامپۆی بلووکێن BLUEKEN بەکارنەهێنراوە.

معرفی و مشخصات شامپوی قبل کراتین DETOX بلوکن اصل تولید کشور برزیل حجم 500 میلی لیتر

پێکهاتە گرنگەکانی بەرهەم

ئەم شامپۆیە پانتینۆڵ (پرۆڤیتامین B5) و کۆلاجینی هایدرۆلیزەکراو و زەیتی گوێزی هیندی و دەرهاویشتەی گوڵی یاسمین تاهیتی و تۆکۆفیرۆل (ڤیتامین E) لەخۆدەگرێت. ئەم پێکهاتانە تایبەتمەندی شێدارکردنەوە و بەهێزکردن لە بەرهەمەکەدا دروست دەکەن و ڕێگری لە وشکبوونەوەی قژ دەکەن دوای شۆردن. زەیتی گوێزی هیندی ترشی چەوری خۆراکی تێدایە کە قژ نەرم و بریقەدار دەکات.

شامپو دتاکس تراپی انتی رسیدوس Anti Resíduos بلوکن

پشاندانی زیاتر

قژەکە تەڕ بکە و بە نەرمی بڕێکی پێویست شامپۆی Bloken Keratin DETOX لەسەر پێستی سەر مەساج بکە و بیشۆ دووبارە دوو جاری تر قژ بەم شامپۆیە بشۆ. لە کۆتاییدا با شامپۆکە بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر پێستی سەر و قژ بمێنێتەوە بۆ ئەوەی کاریگەری خۆی هەبێت لە کردنەوەی قژدا.  بۆ نەرمکردنەوە و زیندووکردنەوەی قژ پێویستە لانیکەم ٢ جار لەسەر یەک بشۆرێت بە وەستانێکی پێنج خولەک.

بەرهەمەکە دوور بخەرەوە لە منداڵ، گەرمیی زۆر، لە شوێنێکی وشک و هەواگۆڕکێی باش هەڵیبگرە.

ئەگەر شامپۆکە بە هەڵە بەر چاو کەوت، دەستبەجێ چاوەکان بە ئاو بشۆ.

ئەگەر هەر هەستیارییەک یان حەساسیەتێک هەبوو بە هەریەکێک لە پێکهاتەکانی فۆرمولەکە، ئەوا دەستبەجێ واز لە بەکارهێنانی بێنن و ڕاوێژ بە پزیشک بکەن.

Aqua, Sodium Laureth Sulfate, Cocamidopropyl Betaine, Cocamide Dea, Propylene Glycol, PEG-12 Dimethicone, Panthenol, Hydrolyzed Collagen, Cocos Nucifera (Coconut) Oil/ Gardenia Tahitensis Flower Extract/ Tocopherol. Parfum, PEG-150 Distearate, DMDM Hydantoin, Methylchloroisothiazolinone/Methylisothiazolinone, Disodium Edta and CitricAcid.

بەرهەمی هاوشێوە

لە بۆکسەکەی خوارەوە بۆچوون و پرسیارە بەنرخەکەت بنووسە و سوود لە شەحنکردنەوەی جزدانەکەت وەربگرە.

بۆ پۆستکردنی کۆمێنت پێویستە بچیتە ژوورەوە

چونه‌ ژووره‌وه‌ / تۆمارکردن