پاودەری بلۆندێری شین بلووکێن BLUEKEN قەبارە 500 گرام | سپیی کەرەوە تا ئاستی ٩ بەبێ زیان


گروپکردن : پودر دکلره
لە کۆگادا بەردەستە
$ 990,000.00

زۆربەی ئارایشتگاکان لەکاتی بەکارهێنانی پاودەری بلۆندێربو کاڵ کرنەوەی قژ تووشی کێشەیەکی گەورە دەبنەوە و ئەویش بڵاوبوونەوەی پاودەرەکە لە هەوادا لەکاتی تێکەڵکردنی لەگەڵ ئۆکسیجنەکەدا.  بڵاوبوونەوەی تۆزی کلۆر لە هەوادا دەبێتە هۆی ئەوەی بچێتە ناو لووت و کۆئەندامی هەناسەدانی بۆیەکەری قژ و مەترسیدارە بۆ تەندروستی. چارەسەرێکی باش بۆ دوورکەوتنەوە لەم کێشەیە بەکارهێنانی پاودەری کاڵ کەرەوەی بلووکێنه. ئەم پاودەرە بە شێوەیەک دروست دەکرێت کە لە کاتی درووستکردنی پاودەری بلۆندێری قژد لە هەوادا بڵاو نابێتەوە و بەکارهێنانێکی گونجاوتر و سەلامەتترە وە بە تەواوی بێ تۆزە.

ناساندنی براندی بەڕازیلی BLUEKEN

BLUEKEN بلووکێن براندێکی سەرکەوتووی بەڕازیلییە کە تایبەتە به بەرهەمەکانی قژ وەکو کیراتین و بۆتۆکسی و پاراستنی پرۆفێشناڵی قژه. ئەم بەرهەمانە له براندی BLUEKEN بلووکێن دا بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیا و باشترین و تەندروستترین پێکهاتە درووستکراون. بەرهەمە پێشکەوتووەکانی BLUEKEN بلووکێن به بەرزترین کوالیتی و کارایی دروست دەکرێن وه لە پرۆسەی درووستکردن و تاقیکردنەوەی بەرهەمەکانیدا خۆی بەدوور گرتووە لە تاقی کردنەوەی لەسەر ئاژەڵان. BLUEKEN بلووکێن له بەرازیل بەرهەم دەهێنرێت و بەهۆی هەبوونی نوێنەری فەرمی بۆ دابینکردنی بەرهەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕاستەوخۆ هاوردە دەکرێت و بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی تاکو متمانەی و گەرەنتی ئۆرجیناڵ بوونی جیاواز بداته خوشەویستانی و رێگری بکات له نێوەندگیری، بۆیه هیچ بەرهەمێکی کۆپی و بازاڕی هاوبەشی لە بازاڕدا نییە. وە بۆ بەدەستهێنانی بەرهەمەکان دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی www.blueken.shop بکەن و ئاگاداری ناوەندەکانی فرۆشتن بن کە لەلایەن ئەم براندە پەسەندکراون.

 

ناساندنی پاودەری بلۆندێری شین بلووکێن تا ئاستی ٩ی مارکەی BLUEKEN

پاودەری بلۆندێری شین بلووکێن پاودەرێکی کاڵ کەرەوەی پرۆفیشناڵە کە ئەم بەرهەمە دەتوانێت لە یەکەم تاقیکردنەوەدا قژ کاڵ بکات تا ئاستی سەرووی ٩ کە بەرزترین ئاستە. لە درووستکردنی ئەم پاودەرەدا، ئەو تەکنەلۆجیایە بەکارهاتووە، کە وا دەکات پاودەرەکە لە کاتی بەکارهێنان و تێکەڵکردنی لەگەڵ ئۆکسیجنەکەدا لە هەوادا بڵاونەبێتەوە، وە بە تەواوی بێ تۆز دەبێت.

کۆلاجین و کیراتین لە بەرهەمهێنانی پاودەری کاڵ کەرەوەی مۆدێلی AZUL بەکارهێنراون.  ئەم ماددانە چینێکی پارێزەر لە دەوری ڕیشاڵی قژ دروست دەکەن، ئەمەش وا دەکات قژ نەرم و خاو بێت. ئەم چینە ڕێگری دەکات لە تێکچوون و وشکبوونەوەی قژ و بریقەدارکردن لە قژدا دروست دەکات. سەرەڕای هەبوونیشی لە پاودەری بلۆندێری قژدا وا دەکات کە شانە کردنی قژ ئاسانتر بێت بۆ ئەوەی بتوانیت تاڵەکانی قژ جیابکەیتەوە بەبێ تێکئاڵان و لکاندنی بەیەکەوە، هەروەها کەرەستەی کاڵکردنەوە و ڕەنگی قژ دەگاتە هەموو بەشەکانی تاڵەکانی قژ.

ئەم پاودەری بلۆندێره دەتوانرێت بۆ هەموو جۆرە قژێک بەکاربهێنرێت بە تۆنێکی سروشتی، لە قژی کاڵەوە تا ڕەش. تەنانەت دەتوانرێت بۆ کاڵ کرنەوەی قژی تێکچوو بەکاربهێنرێت. چونکە دەتوانێت پێکهاتەیەکی تەندروست بە قژ بدات و تاڵەکانی قژ کاڵبکاتەوە بەبێ ئەوەی زیان بە قژ بگەیەنێت. . ئەو سولفاتەی کە لەم پاودەرەدا بەکاردێت دەتوانێت قژی کاڵ کراو جوانتر بکات.  هەروەها بۆن لە بەرهەمهێنانیدا بەکاردێت کە بۆنێکی خۆش و سووک لە کاتی کارکردندا بەرهەم دەهێنێت. ئەم پاودەره دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە تۆنی زەردی نەخوازراو لە ڕەنگەکەدا.

پودر دکلره آبی بلوکن BLUEKEN حجم 500 گرم | روشن کننده تا پایه 9 بدون آسیب

پێکهاتە گرنگەکانی پاودەری بلۆندێری شین BLUEKEN بلووکێن

سولفات لەم پاودەرە بلۆندێرەدا، ئەنجامی کۆتایی قژی کاڵ کراو جوانتر دەکات. دەرهاویشتەی ئەلۆڤێرا و زەیتی کانزایی یارمەتی قژ دەدات بۆ ئەوەی نەرم و خاو بێت.

پشاندانی زیاتر

لە سەرەتای کارەکەدا دەستکێش لەدەست بکە و دەفرێکی ناکانزای ئامادە بکە بۆ ئامادەکردنی تێکەڵەی پاودەری بلۆندێر. 50 گرام پاودەری بلۆندێری شین بلووکێن لەگەڵ 100 مل ئۆکسیجینی تێکەڵ بکە.  ڕێژەی پێشنیارکراوی 1 بۆ 2، واتە یەک کوپ تۆزی سپیکەرەوە و دوو کوپ ئۆکسیجینی.  پێکهاتەکان بە فڵچەیەکی ناکانزایی تێکەڵ بکە تاوەکو تێکەڵەیەکی یەکسان بەدەست دێت.

ئەو کاتەی کە تێکەلەکه پێویستە لەسەر قژ بەجێبهێڵرێت، بەندە بە ئەستووری قژ و پلەی خوازراو بۆ کاڵ کرنەوەی. ئەم بابەتە دەتوانرێت لە لایان پیشەگەرانی کای بۆیە کردنی قژەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەڵام نابێت لە ٣٠ خولەک زیاتر بێت. هەمیشە هەر پێنج خولەک جارێک ڕەنگەکەی بپشکنە.

دوای ئەم ماوەیە قژ وەک هەمیشە بە شامپۆ و ئاوی سارد بشۆ بۆ ئەوەی پاودەرەی قژ پاک بکەیتەوە.

دەتوانیت هەموو جارێک تەنها دووبارە پێکهاتەکان ئامادە بکەیتەوە و بیدەی لەسەر ئەو شوێنانەی کە تازە گەشەیان کردووە (بێخی سەر).

 تاقیکردنەوەی هەستیاری:

بەشێک لە بەرهەمەکە ئامادە بکە. کەمێکی بدە لە پێشەوەی قۆڵ یان پشت گوێ و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەجێی بهێڵە. پاشان پێستەکە بشۆ و ٢٤ کاتژمێر چاوەڕێ بکە. ئەگەر لەم ماوەیەدا پێست تووشی سووتانەوە یان خوران بوو، ئەوە نیشانەی حەساسیەتە بە بەرهەمەکە و نابێت بەکاریبهێنرێت.

هەمان پشکنینی هەستیاری دەتوانرێت بۆ بەشێکی کەمی قژ ئەنجام بدرێت. تاقیکردنەوە لەسەر قژەکە بکە و دوای شۆردن دڵنیابە لەوەی قژەکە زیانی پێ نەگەیشتووە.

Sodium Metasilicate, Ammonium Persulfate, Magnesium Silicate, Potassium Persulfate, Hydroxyethylcellulose, Hydrated Silica, Liquid Paraffin, Hydrolyzed Corn Starch, Guar Hydroxypropyltrimonium Chloride, Tetrasodium EDTA, Perfume, Carbomer, CI 74160, Hydrolyzed Butyl-Butyl-Collagen , Hydrolyzate-Hydroxypropyltrimonium Ionone, Citral, Citronellol, Coumarin, D-Limonene, Hexyl Cinnamaldehyde, Hydroxycitronellal, Isoeugenol, Linalool.

بەرهەمی هاوشێوە

لە بۆکسەکەی خوارەوە بۆچوون و پرسیارە بەنرخەکەت بنووسە و سوود لە شەحنکردنەوەی جزدانەکەت وەربگرە.

بۆ پۆستکردنی کۆمێنت پێویستە بچیتە ژوورەوە

چونه‌ ژووره‌وه‌ / تۆمارکردن