ئۆکسیجینی پرۆفیشناڵی بلووکێن BLUEKEN مۆدێلی OX20 (6%) قەبارەی 900ML


گروپکردن : پودر دکلره
لە کۆگادا بەردەستە
$ 650,000.00

ئۆکسیجین یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە پرۆسەی بۆیەکردنی قژدا. ئۆکسیجینەکان پێکهاتەیان تێدایە کە ڕەنگەکانی ناو پێکهاتەی قژ ئۆکسین دەکەن و بەم شێوەیە قژت ئامادە دەکەن بۆ بۆیە کردن. کۆمپانیا جیاوازەکان ئۆکسیجینی بە ڕێژەیەکی جیاواز بەرهەم دەهێنن، کە هەریەکەیان بەکارهێنانی تایبەتی خۆیان هەیە. ئۆکسیجینی پرۆفیشناڵ 6% بلووکێن ئۆکسیجینێکی کوالیتی بەرز و ئۆرجیناڵە کە بەرهەم هێنراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ پاودەری بلۆندەری ئەم براندە تێکەڵ بێت.

ناساندنی براندی بەڕازیلی BLUEKEN

BLUEKEN بلووکێن براندێکی سەرکەوتووی بەڕازیلییە کە تایبەتە به بەرهەمەکانی قژ وەکو کیراتین و بۆتۆکسی و پاراستنی پرۆفێشناڵی قژه. ئەم بەرهەمانە له براندی BLUEKEN بلووکێن دا بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیا و باشترین و تەندروستترین پێکهاتە درووستکراون. بەرهەمە پێشکەوتووەکانی BLUEKEN بلووکێن به بەرزترین کوالیتی و کارایی دروست دەکرێن وه لە پرۆسەی درووستکردن و تاقیکردنەوەی بەرهەمەکانیدا خۆی بەدوور گرتووە لە تاقی کردنەوەی لەسەر ئاژەڵان. BLUEKEN بلووکێن له بەرازیل بەرهەم دەهێنرێت و بەهۆی هەبوونی نوێنەری فەرمی بۆ دابینکردنی بەرهەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕاستەوخۆ هاوردە دەکرێت و بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی تاکو متمانەی و گەرەنتی ئۆرجیناڵ بوونی جیاواز بداته خوشەویستانی و رێگری بکات له نێوەندگیری، بۆیه هیچ بەرهەمێکی کۆپی و بازاڕی هاوبەشی لە بازاڕدا نییە. وە بۆ بەدەستهێنانی بەرهەمەکان دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی www.blueken.shop بکەن و ئاگاداری ناوەندەکانی فرۆشتن بن کە لەلایەن ئەم براندە پەسەندکراون

 

ناساندنی ئۆکسیجینی پرۆفیشناڵی بلووکێن BLUEKEN پرۆفیشناڵی بلووکێن BLUEKEN

ئۆکسیجینی بلووکێن BLUEKEN 6%ی بەرهەمێکە کە دەتوانرێت بۆ کاڵ کردنەوەی قژ بەکاربهێنرێت، کە دەتوانێت قژ بگەیەنێتە ئاستی 5  6  ئەم ئۆکسیجینە زیاتر بۆ کاڵ کردنەوەی قژی لاواز و تەکنیکەکانی دیکۆپاج و ئۆمبرێ و سۆمبرێ و هەروەها بۆ بۆیەی ڕەگی قژ بەکاردێت.  هەروەها دەتوانرێت ئۆکسیجینی OX20 (6%) BLUEKEN بەکاربهێنرێت بۆ تیشکدانەوە یان کاڵ کردنەوەی قژی تەنک و لاواز.

مارکەی BLUEKEN بلووکێن ئۆکسیجینی ژمارە یەکەکەی بە شێوەیەک دیزاین کردووە کە کاتێک لەگەڵ پاودەری کاڵ کەرەوە تێکەڵ دەکرێت، پێکهاتەیەکی کرێمیی شل درووست دەبێت. لە بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمەدا زەیتی ماکادامیا بەکاردەهێنرێت، کە کاتێک لەگەڵ پاودەری بلۆندێر تێکەڵ دەکرێت، تێکەڵەیەکی نەرم و کرێمی دروست دەکات. بەکارهێنانی ئەم تێکەڵەیە زۆر ئاسانە بۆ کاڵ کرنەوەی قژ و بە باشی لەسەر تاڵەکانی قژ دەوەستێت.

6% ئۆکسیجین لاوازترە لە 9% و 10.5% و ئەگەری سووتانی قژ کەمدەکاتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زیاتر لەسەر قژ بمێنێتەوە.

اکسیدان حرفه ای بلوکن BLUEKEN مدلOX20 (6%) حجم 900ml

 پێکهاتە گرنگەکانی ئۆکسیجین پرۆفیشناڵی ٦٪ بلووکێن

پێکهاتەی گرنگ و سەرەکی ئەم بەرهەمە بریتییە لە هایدرۆجین پرۆکساید کە بە چڕیی ٦٪ بەکاردێت. دوو پێکهاتەی تری بەسوود لەم ئۆکسیجینەدا هەیە. زەیتی ناوکی ماکادامیا بە پلەی یەکەم پێکهاتەی ئۆکسیجین باشتر دەکات بە تێکەڵکردنی لەگەڵ پاودەری بلۆندێره، فۆرمولەیەکی هاوشێوەی کرێم دروست دەکات کە زۆر شل نییە.

هەروەها زەیتی ماکادامیا دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییە بەسوودەکان و کانزاکان و ڤیتامینەکان.  ئەم ماددانە ڕۆڵی پاراستنیان هەیە بۆ قژ و ڕێگری لە وشک بوون و شکاندنی قژ یان زیانگەیاندن بە هۆی ڕادیکاڵە ئازادەکانەوە دەکات. پێکهاتەیەکی دیکەی ئۆکسیجینی بلووکێن پرۆفیشناڵ 6% بریتییە لە کیراتینی هایدرۆلیزە، کە زیانی پێکهاتەیی قژ کەم دەکاتەوە لەکاتی قەسر کردن و بۆیەکردنی قژدا.

پشاندانی زیاتر

دەستکێشی گونجاو لەدەست بکە لەکاتی کارکردن لەگەڵ ئۆکسیجین. بەپێی شێوازی بەکارهێنانی پاودەری بلۆندێری ئامادەکراو، لەناو دەفرێکی ناکانزاییدا، بڕی پێویست لە ئۆکسیجین ژمارە یەک لەگەڵ پاودەری بلۆکنی سپی یان شین تێکەڵ بکە و لە قژتی بدە.

ئۆکسیجین پێکهاتەیەکی تێدایە کە ڕەنگە ببێتە هۆی خورانی پێست یان کاردانەوەی هەستیاری لە هەندێک کەسدا.  هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت بەر لە بەکارهێنانی بەرهەمەکە تاقی بکرێتەوە.  بۆ تاقیکردنەوەی هەستیاری ئۆکسیجین، بڕێکی کەمی لەگەڵ پاودەری بلۆندێر تێکەڵ بکە و دواتر کەمێکی لە پێشەوەی قۆڵ یان پشت گوێ بدە و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەجێی بهێڵە. پاشان بیشۆ و ٢٤ کاتژمێر چاوەڕێ بکە. ئەگەر لەم ماوەیەدا پێست تووشی سووتانەوە، یان خوران بوو، ئەوە نیشانەی حەساسیەتییە بە بەرهەمەکە و نابێت بەکاریبهێنرێت.

ئەگەر پێستی سەرت بەهۆی هەر هۆکارێکەوە تێکچووە یان هەستیار بوو، ئۆکسیجین لەسەر بەکارمەهێنە وه ئەم بەرهەمە بۆ برژانگ و برۆ بەکارمەهێنە. وه لە دووری دەستی منداڵان و لە شوێنێکی فێنک دوور لە تیشکی خۆر هەڵبگرە. هەروەها دڵنیابە لەوەی سەرەکەی بە تەواوی داخراوە.

Aqua, Hydrogen Peroxide, Cetearyl Alcohol, Ceteareth-20, Pentasodium Pentetate, Paraffinum Liquidum, Phosphoric Acid, Etidronic Acid, Parfum, Phenacetin, Sodium methylparaben, Sodium Stannate, Tetrasodium Pyrophosphate, Macadamia Ternifolia Seed Oil, Hidrolyzed Keratin, Sorbitol, Potassium Sorbate, Benzyl Salicylate, Hydroxycitronellal, Linalool

بەرهەمی هاوشێوە

لە بۆکسەکەی خوارەوە بۆچوون و پرسیارە بەنرخەکەت بنووسە و سوود لە شەحنکردنەوەی جزدانەکەت وەربگرە.

بۆ پۆستکردنی کۆمێنت پێویستە بچیتە ژوورەوە

چونه‌ ژووره‌وه‌ / تۆمارکردن